کوردستانی
کار بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 رای ئەمڕۆ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ بەریوەبەری دانەوێڵەی هەولێر و سلێمانی کۆبوونەتەوە و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران تاوتوێکراوە و دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەکە، چەند خاڵ و میکانزمێک بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێشنیازکراوە.
پ.ح
پ.ح