کوردستانی

خوێندنی پۆلە ناکۆتاکان گۆڕانی بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندنی پۆلە ناکۆتاکان گۆڕانی بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە شێوازی خوێندنی ناو پۆل پێشنیازێکی نوێی ئاراستەی حکومەت دەکات و بەپێی پێشنیازەکە خوێندکار و بەخێوکەرەکەی سەرپشک بن لەنێوان بەردەوامبوون لە خوێندنی ئەلیکترۆنی یان گەڕانەوە بۆ ناوپۆل.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت "داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە خوێندکارانی قۆناغە ناکۆتاییەکان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەست بکەنەوە بە خوێندنی ناوپۆل، ھاوشێوەی وەرزی یەکەم کە چۆن خوێندکاران دەچوونە ھۆڵەکانی خوێندن".

"بەپێی پێشنیازەکە خوێندکار و بەخێوکەرەکەی سەرپشک بن لەنێوان بەردەوامبوون لە خوێندنی ئەلیکترۆنی یان گەڕانەوە بۆ ناوپۆل، ھەردوو بژاردەکەش ئارەزوو مەندانەیە زۆرە ملێی نییە" دڵشاد عومەر قسەی بۆ کوردسات کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە "لە چاوەڕوانیدان کە لەم ھەفتەیەدا بڕیاردان لەسەر ئەو پێشنیازە یەکلایی ببێتەوە". 

 ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال