کوردستانی

لە سەهۆڵەکەی سلێمانی ژمارەیەک گەنج دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە سەهۆڵەکەی سلێمانی ژمارەیەک گەنج دەستگیرکران

مەودا میدیا-

ئەمشەو یەکشەممە 25ی نیسانی 2021، لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بەتۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان ژمارەیەک گەنج دەستگیرکران.

پەیامنێری سلێمانی مەودا میدیا رایگەیاند، "ئەمشەو لە شەقامی سالم سەهۆڵەکە، چەند گەنجێک دەستگیرکران کە دەوترێت نزیک بوون لە پەکەکە و بەنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون دژ بە هێرشی تورکیا".

راشیگەیاند "پێش ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە ئەو گەنجانە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران".

ئەمڕۆ لە چەند قۆڵێکەوە سوپای تورکیا هێرشیکردە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش نیگەرانی لێکەوتەوەو بەشێکی هاوڵاتییان دژ بە دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی سوشیال میدیاوە نارەزایەتییان نیشاندا.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال