کوردستانی
نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی نیسانی 2021، نرخی نەوتی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕه‌کانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 58 سەنتە، هاوكات نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 61 دۆلار و 78 سەنت دەفرۆشرێت.
ساڵى رابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، گرتنه‌به‌رى ریكاره ته‌ندروستییه‌كان، راگه‌یاندنى كه‌ره‌نتینه و وه‌ستانى كارى كارگه‌كان له زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان، نرخى نه‌وت دابه‌زینى به‌رچاوى تۆماركرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه نرخه‌كه‌ى روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و پێشبینیش ده‌كرێت زیاتر به‌رزبوونه‌وه تۆماربكات.
هـ.ع
بیروڕا



