کوردستانی

"دەنگۆی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان راست نییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دەنگۆی  کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان راست نییە"
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوکردنەوەی هەواڵی کردنەوەی قوتابخانەکان بە ناڕاست دادەنێت و رایدەگەیەنێت، هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "سەبارەت بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەناوی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە وەزارەتی تەندروستی لاری نیە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان".

راشیگه‌یاند "لێرەوە رایدەگەینین كە هێشتا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیار لەسەر بدات راست نیە".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال