کوردستانی
ئاوی کەلار: وشکەساڵی کاریگەری لەسەر ئاوی ماڵان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرەرای راگەیاندنی وشکەساڵی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار رایدەگەیەنێت، ھەندێک رێکارییان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی گرفتی کەم ئاوی لەکەلار دروست نەبێت.
سامان رحیم، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلار، رایگەیاند "بههۆى كهمى باران بارین و وشكهساڵییهوه ئاوى ژێر زهوى له رووى كوالێتی ماده كیمیاییەكانەوە دهگۆرێت ئهوەش وادهكات شیاونهبێت بۆ خواردنهوە، دوای کەمبوونەوەی ئاوی رووباری سیروانیش پێویستیمان بەدروستکردنی حەوزی قوڵ دەبێت بۆگلدانەوەی ئاوی زیاتر".
سەبارەت بە دروستبوونی گرفتی کەم ئاوی لەقەزای کەلار کە ئێستا رۆژانە بە بەردەوامی ئاو دەدرێت بە ماڵان، بەرێوەبەری ئاوی کەلار ئاشکرایکرد "لەئێستادا گرفتى كهم ئاوییمان نییه، چونكه ههندێك رێكار گیراوهتهبهر بۆ چارهسهركردنى ئهو گرفته".
لە ماوەی رۆژانی پێشوودا بەهۆی کەمی باران بارینەوە، وشکەساڵی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیەندرا.
ه.ع
بیروڕا



