کوردستانی

قەرەبووی زیانلێکەوتووانی وشکەساڵی دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەبووی زیانلێکەوتووانی وشکەساڵی دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی دەکرێتەوە، بڕیاریشدراوە لەگەڵ حکومەتی ناوەند باسی کاریگەرییە خراپەکانی وشکەساڵی بکرێت بۆئەوەی هاوکاربن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر گرفتێک کە تووشی هەرێمی کوردستان دەبێت.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە دەڵێت "لە کۆبوونەوەیەکدا بە‌مە‌بە‌ستی كە‌مكردنە‌وە‌ی زیانە‌كانی وشكە‌ساڵی و دانانی پلانی گونجاو بۆ رووبەڕووبوونە‌وە‌ی کاریگەرییەکانی كە‌مبارانی و وشكە‌ساڵی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرا و و پلانی حكومە‌ت و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان بۆ رووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی ئە‌و دیاردە‌یە خرایەڕوو‌".
 
دەشڵێت "بەمەبەستی کەمکردنەوەى زیانە ئابوورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان هەروەها گرنگیی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی".
 
نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد "پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بودجەی پێویست دووپاتکرایەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بچووک لەپێناو گلدانەوەى ئاوی باراناو و دواتر سوودلێوەرگرتنەوەى لەبوارى کشتوکاڵیدا، هەروەها بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لە چارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کە رووبەڕووى هەرێمی کوردستان ببێتەوە بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە".

لەماوەی رۆژانی پێشوودا بەهۆی کەمبارانییەوە وشکەساڵی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیەندراو کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری خرایەڕوو.

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan