کوردستانی

بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژبەڕۆژ نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای شۆفێران دروستکردووە، ئەندامێکی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەدواداچوون بۆ پرسی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکەن.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو دووشەممە 26ی نیسانی 2021  لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی پەرلەمانی کوردستان بەنیازین کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکە کار دەکات بۆ زانینی ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، بەمەبەستی بەدواداچوون دەکەین، بۆئەوەی چارەسەرەکان بخەینەڕوو بۆ دابەزینی نرخی بەنزین".

 بابکەیی وتی "بە گشتی نرخی سەرجەم سوتەمەنییەکان لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە دەمانەوێت نرخەکان وەک پێشووتری لێبێتەوە و نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ 500 دینار دابەزێت".

س،س
Qaiwan
Qaiwan