کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی توێژێک راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی توێژێک راگیرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت دەبوو دوێنێ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021 مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچەکەیان راگیراوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم مانگەش لیوا هاوبەشەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو سێ مووچە وەردەگرن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا ئەمەریکا کاتی ناردنی پارەی ئەو سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی دیارینەکردووە، ئێمەش چاوەڕێی ئەوەین پارەکە بێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

مەودا میدیا بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندیی کرد بە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدا وتی "ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە سیستەمی دابەشکردنی مووچە لە وەزارەتی پێشمەرگە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال