کوردستانی
به‌دواداچوون بۆ پرسی میكانیزمی پێدانی ڤاكسین ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه و مافی بەکاربەر به‌دواداچوون بۆ پرسی میكانیزمی پێدانی ڤاكسین ده‌كات، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێکدەهێنرێت.
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی نیسانی 2021، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر، به سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری, سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی لیژنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ڤاكسین ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی دراوسێ و ئه‌وان ئه‌مجۆره هه‌واڵانه‌یان ره‌تكردووەته‌وه، هەر لەكۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو‌و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و كاری پێویستییان له‌سه‌ر كرا‌و وه‌ڵامدرانه‌وه.
دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر میكانیزمی پێدانی ڤاكسین به هاوڵاتییان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی ڤاكسین به هاوڵاتییان.
س.س
س.س
بیروڕا