کوردستانی

هەپەگە کوژرانی 38 سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی 38 سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە  لە دەستپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە تائێستا لە قەزای ئامێدی، هێزەکانیان بەرپەرچیان داونەتەوە و 38 سەربازیان کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانى پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند "لە دەستپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە تائێستا، هێزەکانیان بەرپەرچیان داونەتەوە و 38 سەربازیان کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

بەڵام هەپەگە ئاماژەی بە کوژران یان برینداربوونی هیچ گەریلایەک نەکردووە, هەروەها بەهۆی ئەوەی ماوەی چوار رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە قەزای ئامێدی بەردەوامە و بەهۆی ئەو شەڕەوە کارەبای زیاتر لە 70 گوندی سنوورەکە بڕاوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال