کوردستانی

کێشەکانی کەمئەندامان تاوتوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەکانی کەمئەندامان تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە لە کۆبوونەوەکەدا کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت و کێشەکانی  منداڵان و کەمئەندامان تاوتوێ دەکرێت.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە بۆ  بۆ دانیشتنی ژماره‌ 10ی ئاسایی خولی بەهارە، دانیشتنەکە ئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسانی 2021  لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆدا بەڕێوەدەچێت.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر کێشەکانی کەمئەندامان، لەم کاتەدا زۆر باشە، هەروەها لەم چەند رۆژەی رابردوودا چەندین پەرلەمانتار پەیوەندییان پێوەکردووم بۆ زانینی کێشەکانی کەمئەندامان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هیوادارین ئەم کۆبوونەوەیە نەبێتە هۆی زیادکردنی کێشەکانی کەمئەندامان، هەروەها هیوادارین سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان موزایەدە بە کەمئەندامانەوە نەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan