کوردستانی

تی ئێن تی بە تیمێکی کارەبادا تەقییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تی ئێن تی بە تیمێکی کارەبادا تەقییەوە
مەودا میدیا- 

بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کێشەی کارەبا لە چەند گوندێکی کانی ماسی دروستبوو، لەکاتی کارکردنی تیمەکانی کارەبا بەمەبەستی چاککردنەوە تی ئێن تییەک پێیاندا تەقییەوە و سێ کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسانی 2021 کاتێک تیمەکانی کارەبا لە گوندێکی ناحیەی کانی ماسی سەرقاڵی چاککردنەوەی کارەبا دەبن ی ئێن تییەک پێیاندا دەتەقێتەوە، لە ئەنجامدا سێ کارمەند بریندار دەبن.

بەهۆی ئەوەی ماوەی چوار رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە قەزای ئامێدی بەردەوامە و بەهۆی ئەو شەڕەوە کارەبای زیاتر لە 70 گوندی سنوورەکە بڕاوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan