کوردستانی
وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد دەیانەوێت هاوینی ئەمساڵ پێدانی کارەبا باشتر بێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو کات کە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ئامێرە ساردکەرەوەکان زیاتر کاری پێدەکرێت و خواست لە بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت، بۆیە وەزارەتی کارەبا بە هەموو توانایەکی خۆیەوە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی کە وا زۆرترین کارەبا بەرهەم بهێنێت و کاتەکانی پێدانی کارەبا زیادبکات".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر پلەکانی گەرما زۆر بەرزبوونەوە و خواست زیادیکرد، بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا، تاوەکو ئێستا توانیومانە رۆژانە زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا بدەین، هەروەها ساڵی پار لە هاویندا 17 کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاوڵاتییان، بۆیە دەمانەوێت هاوینی ئەمساڵ پێدانی کارەبا باشتر بێت".
س.س