کوردستانی

تاهیر عەبدوڵڵا: داهاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاهیر عەبدوڵڵا:  داهاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی کۆرۆناوە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ گەشتیارێک ناتوانێت سەردانی دەرەوەی وڵات بکات دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ پێبێت و نێگەتیڤیش بێت.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "بەهۆی کۆرۆناوە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە و ژمارەی گەشتیاران و ژمارەی گەشتەکانیش کەمبووەتەوە، بۆیە داهاتی فڕۆکەخانە تا 30% بۆ 35% دابەزیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر سەیری ژمارەی ئەو فڕۆکانە بکەین لە رابردوودا کە هاتوچۆی فڕۆکەخانەیان کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوودا زۆر کەمی کردووە داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە".

تاهیر عەبدوڵڵا وتی "سەبارەت بە رۆیشتنەوە هیچ گەشتیارێک ناتوانێت سەردانی دەرەوەی وڵات بکات دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ پێبێت و نێگەتیڤیش بێت ئەمە یەکەم مەرجە، دووەم هیچ کەسێکیش نایەتە فڕۆکەخانە بەبێ ماسک و دەستکێش، هەروەها جانتا و خۆیشی پاکژدەکرێتەوە ئینجا دێتە فڕۆکەخانە کۆمەڵێک رێکاری تایبەت هەیە لە فڕۆکەخانە دەگیرێتەبەر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan