کوردستانی
ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامى پزیشكێكى شاره‌كه ده‌داته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پاش ئه‌وه‌ى پزیشكێكى شارى هه‌ڵه‌بجه ره‌خنه‌ى له كه‌رتى ته‌ندروستيى شاره‌كه گرت و رایگه‌یاند گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد ته‌واوى قسه‌كانى ئه‌و پزیشكه دووره له راستییه‌وه.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه:
ڕونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
لە چەند رۆژی ڕابردوودا پزیشکێکی میلاکی بەرێوەبەرایەتيی گشتيی تەندروستيی ھەڵەبجە، ھەندێک لێدوان و زانیاری بڵاو کردووەتەوە لە پەیج و ئەکاونت و کەناڵەکانەوە.
بە ھاوڵاتیيان رادەگەیەنین کە سەرجەمیان دوورن لە راستيیەوە و وەک کاردانەوەیەک ئەیبینین بۆ ھەوڵدان بەمەبەستی چەواشەکردنی رای گشتی و بەلاڕێدانی رێرِەوی لێکۆڵینەوه لەو سکاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندروستی و دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە كە دواتر لەسەر داوای پزیشكی شكاتلێكراو سكاڵاكانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاكانی هەولێر.
ئێستا لیژنەکان بە ئەندام بوونی داواكاری گشتی لە لێکۆلینەوەدان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سکاڵاکان و راستیيەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
بەرێوبەرایەتيی گشتيی تەندروستيی هەڵەبجە
هـ.ع