کوردستانی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم دابەشکردنی مووچەی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبڕیارێک سەرجەم دوو مووچەییەکانی راگرت تا ئەوکاتەی بڕیاری کۆتای‌یان لەبارەوە دەدرێت.
دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون . تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بریار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و مووچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:-
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو مووچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان.
ه.ع