کوردستانی
ئه‌مڕۆ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانى هه‌رێمى كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسانى 2021 مووچەی چەند شوێنێکى دیكه دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى نیسانى 2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەش دەکرێت.
هاوكات هەر ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به لێبڕینى سه‌دا 21% دابه‌شكردنى مووچه‌ى ده‌ستپێكردووه.
هـ.ع
بیروڕا



