کوردستانی
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر بودجه و وشكه‌ساڵى كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر بودجه و وشكه‌ساڵى قسه‌ده‌كات.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ نیسانی ٢٠٢١ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ساز ده‌كات:
ـ خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
ـ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.
ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران:
١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عیراق) و هاوپێچەکەی (رێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).
٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.
٣. خستنەڕووی رەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
هـ.ع