کوردستانی
"عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەبێتە پارتی"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و چەند هەڵسوڕاوێکی پێشووی گۆڕان پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردبێت.
ئەمڕۆش ماڵپەڕی درەو میدیای نزیک لە هەڵسوڕاوە نارازییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و زانیاری زیاتری خستووەتەڕوو.
ماڵپەڕەکە لە زاری مەلا سەربەست، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بڵاویکردووەتەوە "هەتا خۆمان راینەگەیەنین ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە، پشتڕاستی ناكەینەوە"، ئەمەش وا لێکدەدرێتەوە کە هەواڵەکە راست بێت و هێشتا نەیانەوێت رایبگەیەنن.
هەر ئەمڕۆ، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند "پارتی بە پارەی میللەت و پلەی سەربازیی، ھەڵسوڕاوی گۆڕان دەکڕێت، ئهمه نە بەشداریە و نە شەراکەت".
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک پێشتر ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران بوو، یەکێک بوو لە هەڵسوڕاوە توندەکانی بزووتنەوەکە و هەڵوێستی توندی دژی پارتی و یەکێتی هەبوو.
ب.م