کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران پێنج پرۆژە یاسای پەسندکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا رەشید، وەزیری پلاندان راپۆرتێکیان تایبەت بە دوا ژمارەکانی پرۆژە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی تێبینی و پێشنیارەکانی ئەنجومەن لە ناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێن و دواتر ئامادە بکرێت بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجومەنی وەزیران ودواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خستەڕوو کە تیایدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان وپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێشنیار و پلان و کاری لە پێشینەی خۆیان پێشکەش کردووە و وا بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو، پلانی سەرتاسەری بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی ئامادە بێت تا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندبکرێت ولە نزیکترین دەرفەتدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
لە بڕگەی کۆتایی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەندکرد کە بریتی بوون لە : (پرۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان - عیراق) و (پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20) ی ساڵی 1998 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان -عیراق) و (پرۆژە یاسای هەموارکردنی یاساکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی، یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، یاسای بازرگانی) و بڕیاردرا ئەم پرۆژە یاسایانە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ تەشریعکردنیان.
س.س