کوردستانی
مەرجێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بۆ بوون بە پارتی ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، سەرچاوەیەکی نزیک لەو
ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران مەرجێکی لەبەرانبەر پارتی بوونیدا بۆ مەودا میدیا ئاشکرا دەکات.
دوای ئاشکرابوونی پارتی بوونی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆران، سەرچاوەیەک کە ئارەزووی ئاشکرابووونی ناوەکەی نەبوو بە مەودا میدیای وت "پەیوەندی کردنی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بە پارتییەوە راستە و هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بینیوە".
ئەو سەرچاوەیە بۆ مەودا میدیا ئەوەی ئاشکرا کردووە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی داوای تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە_ چەمچەماڵی کردووە، لای خۆشییەوە مەسرور بارزانی داواکەی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی بە هەند وەرگرتووە و بەڵێنی پێداوە لە نزیکترین کاتدا ئەو پرۆژە تەواو بکات.
ک. ر