کوردستانی
روونکردنەوەیەک سەبارەت بە پرۆژەی رێگەی کەلار - سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆژەی رێگەی کەلار - سلێمانی روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت کاری ئەنجامدراو لە پرۆژەکە گەیشتووەتە 53%.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "پرۆژەی رێگەی (کەلار - سلێمانی) کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، لە رۆژی 19/12/2017 و لەسەردەمی کابینەی پێشووی حکومەت دەستکراوە بە کارکردن تیایدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەرچەندە لەکابینەی پێشوودا تەنها یەک پێشینەی بۆ تەرخانکرا کە بڕەکەی تەنها شەش ملیار و (934)ملیۆن و (260)هەزار دینار بوو، بەڵام لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بەهۆی بەهەند وەرگرتن و گرنگیپێدانی پرۆژەکە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بڕی (55)ملیار و (419)ملیۆن و (842) هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوەو رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە 53%".
لە کۆتایشدا هاتووە "سەرباری تەواونەکردنی پڕۆژەکە لەکابینەی پێشودا، بەڵام دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردەوام جەخت لەسەر زو تەواوکردنی پرۆژەی رێگەی (کەلار - سلێمانی) دەکاتەوە، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا پێنج جار بەشێوەیەکی مەیدانی ئەم پرۆژەیەو پرۆژەکانی وەزارەتی لە سنوورەکە بەسەر کردووەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکانی کۆڵیوەتەوەو بەدواداچونی بۆ کردوە، لەپێناو خزمەتکردن بەهاوڵاتیان و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆیان، ئەمە جگەلەوەی بەنوسراوی فەرمی داوای زیاتر لە (70) ملیار دیناری دیکەی کردوە بۆ بەڵێندەر و تەواوکردنی پرۆژەکە، هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە دڵنیایی داوەتە بەڵێندەر کە بەمنزیکانە تەرخانکراوی ساڵانە بۆ پرۆژەکە دەستنیشان دەکرێت".
س.س