کوردستانی
هاوپه‌یمانى كوردستانى له كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوپه‌یمانى كوردستانى له شارى كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و هه‌ر حیزبه‌و به‌جیا به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقدا ده‌كات، كه بڕیاره مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
ئاژانسى شه‌فه‌ق نیوز له‌سه‌ر زارى ره‌سوڵ ره‌ئوف، به‌رپرسى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركوك، بڵاویكرده‌وه "شتێك به‌ناوى هاوپه‌یمانى كوردستانى له كه‌ركوك بوونى نه‌ماوه و هه‌ر حزبێكى كوردستانى به لیستێكى جیا رۆشتۆته هه‌ڵبژاردنه‌وه و تاوه‌كو ئێستا چوارى حزیى كوردستانى له كه‌ركوك به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ى هۆكارى رێكنه‌كه‌وتنى حيزبه كوردستانییه‌كان، ره‌سوڵ ره‌ئوف وتى "ئێمه رۆژێك كۆنه‌بووینه‌وه تاوه‌كو له‌سه‌ر به‌شداریكردن به یه‌ك لیست رێككه‌وتن بكه‌ین".
وتیشى "هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره وه‌كو جاره‌كانى پێشوو نابێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌توانێت بێ ئه‌وه‌ى له حزبێكى سیاسى بێت به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات و ده‌نگى راسته‌وخۆ بهێنێت".
هـ.ع
بیروڕا



