کوردستانی

ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکرێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک 12 کاتژمێر کارەبا دەکوژێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکرێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک 12 کاتژمێر کارەبا دەکوژێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان هاوڵاتییانی بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ 12 کاتژمێر کارەبایان نابێت، بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای (165) مێگاواتی لە گەرمیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بۆ ماوەى سێ رۆژ کارەباى بەشێک لە ناوچەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان رۆژانە ماوەى 12 کاتژمێر دەکوژێندرێتەوە, بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای (165) مێگاواتی لە گەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان (kv123)".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە رۆژانی 1, 2 و 3ی ئایاری 2021 لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە کارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەکوژێتەوە, بەهۆی هەمان هۆکارەوە؛ ئەگەری کەمبوونەوەی کارەبای قەزای کەلار و ناحیەکانی هەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال