کوردستانی

بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی راگەیاند لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت هەموو بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ زیان بە کەرتی گەشتیاری دەگەیەنێت.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی هەموو بڕیارێکی قەدەغەکردنی هاتوچۆ کاریگەری دەبێت لەسەر کەرتی گەشتیاری و زیانی پێدەگەیەنێت، بەڵام رێژەی زیانەکە بەپێ کات و شوێن و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە بڕیارەکە دەگۆڕێت".

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژانی جەژندا لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەت کە لیژنەی گەشتوگوزاریشی تێدایە چاودێری شوێنە گەشتیارییەکان دەکرێت بەمەبەستی زانینی ئەوەی تاچەند ئەو شوێنانە پابەند دەبن بڕیارەکەوە".

چەند رۆژێک پێش ئێستا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال