کوردستانی
هەولێر.. ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت ئاگر لە کارگەیەکی کاشی لە ناوچەی پیشەسازی کارگەکانی هەولێر کەوتووەتەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 30ی نیسانی 2021 ئاگر لە کارگەی کاشی سالار لە ناوچەی پیشەسازی کارگەکانی هەولێر کەوتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەرگریی شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوەکەیە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
س.س

بیروڕا