کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی نوێژخوێنان دەکات بۆ شەوانی قەدر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاماژە بە بەيانى ژمارە(17)ی ساڵی 2021ى لێژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز بڕيارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.
یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر 12 شەو تاوەکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن .
دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم: دەست نوێژ لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێت لە مەتر و نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت.
پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بە گشتی.
شەشەم : لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرانبەر سەرپێچيكاران.
حەوتەم: بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیاییەکان دەکەن.
ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لە مزگەوتەکان بکەن.
نۆيەم: ئەم رێنمایانە لە شەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.
س.س