کوردستانی

شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی باران بارین و هەورەبروسکە روو لە ناوچەکە دەکات.
 
بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2021 ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەورە دەبێت و پاش نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها سبەینێ یەکشەممە 2ی ئایار ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە بەشێوەی پچڕ پچڕ، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان.  

 
Qaiwan
Qaiwan