کوردستانی
چەند پارتێکی سیاسیی لە هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ حزبی کوردستانی لە رۆژی جەژنی کرێکاراندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان رێکخست و چەند داوکارییەکیان خستەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئایاری 2021 هەریەک لە حزبی شیوعی و زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە رۆژی جەژنی کرێکاراندا لە شاری هەولێر گردبوونەوەکیان ئەنجامدا و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند "ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاری و تێكۆشانی نێونەتەوەیی كرێكارانە، بۆیە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و رووبەڕووبونەوەی هەژاری و پەتای كۆرۆنا و مافی بیمەی تەندروستی و پیسبوونی ژینگە، هەروەها چەوساندنەوەی چینایەتی بنەمای ئەو رووبەڕووبونەوەیە، چونكە كرێكارانی كوردستانیش بەدەرنین لە كرێكارانی جیهان و بەهەلومەرجێكی سەختدا تێپەڕدەبن".
لە بەیاننامەدا ئاماژە بەوەشکراوە "كۆرۆنا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر شێوەی كار و بڵاوبوونەوەی بێ كاری و دابەزینی هەق دەست كردووە، بۆیە داوای بیمەی بێكاری بۆ كرێكاران و دابینكردنی كەمێك كرێ كە لە 700 هەزار دینار كەمتر نەبێت، نابێت هیچ كرێكارێك لەدەرەوەی بیمەی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بێت، هەروەها سەندیکایەکی نوێ بۆ کرێکاران دروستبکرێت".