کوردستانی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6 هەزار و 872 پشکنین ئەنجامدراوە و 386 تووشبووی نوێ دیاریکراوە، 38 تووشبوو لە پارێزگای هەولێر، 45 تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی و 9 تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە، هەروەها 926 حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، 115 لە پارێزگای هەولێر، 370 سلێمانی، 385 دهۆک، 10 هەڵەبجە، 39 گەرمیان، 7 راپەرین.

 لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە 11 حاڵەتی گیانلەدەستدام تۆمارکراوە، 4 حاڵەت لە پارێزگای هەولێر، 6 حاڵەت دهۆک، 1 حاڵەت گەرمیان.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan