کوردستانی

ناوی کاندیدە دیارەکانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی کاندیدە دیارەکانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرا کرا
مەودا میدیا- 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکات و بۆ هەر 15 بازنەکەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک کاندیدی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکات، هەروەها بۆ هەر 15 بازنەکەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک کاندیدی هەیە و هیچ کاندیدێکیشیان پەرلەمانتارانی ئێستا نین.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، هەریەک لە سروە عەبدولواحید، کاندیدە لە بازنەی رانیە و پشدەر، رێبوار عەبدولڕەحمان، رۆژنامەنوس و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕتی کاندیدە لە بازنەی باکووری سلێمانی، ئومێد محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە بەغدا کاندیدە لە بازنەی 1ی کەرکوک، ئاریان تاوگۆزی، کاندیدە لە بازنەی هەڵەبجە، ئەمانەش بەشێکن لە کاندیدە دیارەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan