کوردستانی

گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا-

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە شوقه‌كانی كواترۆ له‌ نزیك بازاڕی شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژی گوللـه‌ له‌ گەنجێک کرا و گیانی لەدەستدا، پاسەوانێکیش برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە 1ی ئایاری 2021 لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە کە چەند چەکدارێکی تیادا بووە لە شوقه‌كانی كواترۆ له‌ نزیك بازاڕی شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژی گوللـه‌ له‌ گەنجێک کرا و گیانی لەدەستدا، پاسەوانێکی شوقەکان برینداربووە.

لەئێستادا پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە کە تەمەنی 30 ساڵە بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراوەتەوە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال