کوردستانی

باندێکی مەترسیدار دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکار‌هێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، هەروەها دەستیش بەسەر بڕی 700 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای بەدواداچوونێكی ورد لەلایەن ئەفسەر و بەڕێوەبەرایەتیمان ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2021 لە شاری هەولێر توانرا باندێكی بازرگانی مادە هۆشبەرەكان كە لە دوو كەس پێكهاتبوون بەناوەكانی (ع ـ ش ـ ح ) و (چ ـ ع ـ ع) دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەكاتی دەستگیكردنی تۆمەتبارنادا دەستگیراوە بەسەر بڕی 700 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ کە مادە هۆشبەرەكەیان لەناو دوو ئامێری دروومان شاردبوویانەوە و بەنیازبوون مادە هۆشبەرەكە لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە ڕەوانەی وڵاتی بەریتانیای بكەن".

باس لەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەپێی مادەی 25 ی یاسای مادە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و و رەوانەی بەردام دادوەری لێكۆڵینەوە كرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan