کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری لەسەر ئەم نوقڵ و چکلێتانە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی دەست بە سەر بڕێک شیرینی ماوەبەسەرچوودا دەگرێت کە بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغکراوەتەوە، سەرۆکی لیژنەکانیش هۆشداری دەدات.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەدواداچون بۆ ئەو نوقڵ و شیرینیانە کراوە کەبەشێوەی هەڵڕژاو لەدوکانەکان و دەستگێڕەکان بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت، دەرکەوتوە بەشێکی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نین".
وتی"بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی، ئەو خواردن و خواردنەوانەی ماوەیان بەسەر دەچێت، پێکهاتەیان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و زیان بە تەندروستی هاوڵاتییان دەگەیەنێت".
سەرۆکی لیژنەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستی رۆژانە بە وردی سەرنج لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچوونی بدەن و ئەو نوقڵ و چکلێتانە نەکڕن کە هەڵڕژاوی دەفرۆشرێن.
س.س

بیروڕا