کوردستانی

هەرێمی کوردستان بە ساڵێکی وشکەساڵیدا تێدەپەڕدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هەرێمی کوردستان بە ساڵێکی وشکەساڵیدا تێدەپەڕدەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێکی لاوازی باران بارین شارەکانی کوردستان دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمبوو.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ 48 کاتژمێرە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێکی لاوازی باران بارین شارەکانی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچە سنوورییەکان دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کاریگەرییە لەسەر پارێزگای سلێمانی لاوازە، بەس ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و باکووری پارێزگای سلێمانی رێژەیەکی کەم باران ببارێت".

لەبارەی ئەوەی ئەمساڵ باران بارین چۆن بووە وتی "بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی باران بارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمبوو، بە تایبەتیش ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، بەڵام هەندێک ناوچە هەبووە بارانی باشتری لێ باریووە بە بەراورد بە ئیدارەی گەرمیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال