کوردستانی

کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەستپێدەكاتەوە.

تاهیر عەبدوڵا،بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندووە "سبەینێ یەكشەممە 2ی ئایاری 2021، سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەكاتەوە و یەكەم گەشتیش دوا نیوەڕۆی سبەینێ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ تاران و بەپێچەوانەوە ئەنجام دەدرێت".

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە بەهۆی هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرابوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan