کوردستانی

یەکێتی و گۆڕان رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و گۆڕان رێککەوتن
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق هاوپەیمانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆمسیۆن تۆمارکرد.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی نیشاندراوە بۆ دامەزراندنی هاوپەيمانێتيەكی سیاسی بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ناوی "هاوپەیمانی کوردستان".

بڕیارە لە 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕیوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش  یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانێتییان پێکهێنا بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکە، بەپێی زانیارییەکان لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرۆکایەتیی هاوپەیمانێتییەکە دەکات.


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال