عیراقی

20 بەندکراو لە بەندیخانە هەڵهاتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 20 بەندکراو لە بەندیخانە هەڵهاتن
مەودا میدیا- 

بەیانی ئەمڕۆ 20 بەندکراو لە بەندیخانەی هیلال لە پارێزگای موسەننا هەڵهاتن کە تۆمەتباربوون بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کاری تیرۆرکردن.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئایاری 2021,  20 بەندکراو لە بەندیخانەی هیلال لە پارێزگای موسەننا هەڵهاتن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەندکراوانە تۆمەتباربوون بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کاری تیرۆرکردن، هەروەها بە بڕیاری ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەننا ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەندکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد