کوردستانی
ئەبوبەکر ھەڵەدنی: پێشمەرگەی بن دیوار و گەندەڵی ھەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆشایی ئەمنی و نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق هۆکارن بۆ ئەو هێرشانەی داعش.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە لە چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە لەم ناوچانە بۆشایی ئەمنی گەورە هەیە و تیرۆرستان بە ئاسانی دەتوانن دزە بکەنە ناو بازگەکانی هێزی پێشمەرگە و ببنە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخەکە لە هەندێک ناوچە وا دەخوازێت کە هێزی زیاتر بنێرنە ئەو ناوچانە، بەڵام یەکێک لە گەندەڵییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە رێژەیەکی زۆر پێشمەرگەی بندیوارمان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەبوونی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عیراقدا گرنگە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لەو ناوچانەدا هەیە".
شەوی 30 نیسانی 2021 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی پردێ، لە ئەنجامدا چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
س.س