کوردستانی

دەوامی فەرمانگەیەک راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی فەرمانگەیەک راگیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌ په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكیان دەوامی ئەو بەشەیان راگرتووە بۆ ماوەی هەفتەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان به‌گشتی و به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌ په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان و رێگریكردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، له‌م ئه‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه‌ راده‌گیرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "داواكارین هاوڵاتییان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه‌ و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan