کوردستانی
دواین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆرۆنا کاریگەرى گەورەى لەسەر پەروەردە هەبووە، ئاماژە بەوەشدەکات هیوادارن بتوانن بۆ دواى جەژن دەرگاى قوتابخانەکان بکەنەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆرۆنا کاریگەرى گەورەى لەسەر پەروەردە هەبووە، لە هیچ وڵاتێکیش کوالێتى پەروەردە وەک دۆخى پێش کۆرۆنا نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاردان لە کردنەوەى قوتابخانەکان ئاسان نییە، چونکە ئەولەویەت لاى ئێمە پاراستنى قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانە، بەڵام هیوادارین بتوانین بۆ دواى جەژن دەرگاى قوتابخانەکان بکەینەوە".
لە دڕێژەی وتەکانیدا وتی " هەمووان دەزانین خوێندنى ناو پۆل باشترە لە خوێندنى ئۆنلاین، بەڵام دۆخەکە ناچارییە و تەنها توانراوە قوتابخانەى ئەلیکترۆنى دابمەزرێنن".
س.س