کوردستانی

مەلا بەختیار: هاوپەیمانیی یەکێتی و گۆڕان گولاجە عیلاج نییە!

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: هاوپەیمانیی یەکێتی و گۆڕان گولاجە عیلاج نییە!
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە ناونیشانی هەڵبژاردن و هاوپەیمانی یەكێتی - گۆڕان نووسدویەتی "سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لە نیوان توانای كاندید و كاریگەری حزبەكان لە مەحەك دەدات".

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی دەڵێت "زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ‌، لافەكانیان چەند بڕ دەكات".

دەشڵێت "حزبەكانیش، بۆیە سوربوون لەسەر سیستمی لیستگەرایی بازنەیی،  هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری".

ئاماژەی بەوەش کردووە "لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە!".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە