کوردستانی
باندێکی گەورەی رفاندن لە هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهرێوهبهرایهتیی پۆلیسی ههولێر راگهیاندراوێكی دەستگیرکردنی باندێکی رفاندن و دزیکردنی بڵاوكردهوه و ئاماژەی بەوەکردووە "ئەم باندە هەڵسابوون بە رفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک" و باسی لەوەش کردووە "ئەم باندە خۆیان وا ناساندووە کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە راستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد".
بهرێوهبهرایهتیی پۆلیسی ههولێر روونیشی دەکاتەوە "كه ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە رۆژی هەینی رێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر (23:00) هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتییەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان".
پۆلیسی ههولێر له درێژهی راگهیاندراوهكهیدا دەڵێت "بە شێوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە رەوانەی شاری بەغدا دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین".
دەشڵێت "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان کە شەو و رۆژ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و ئەمنیەتی شاری هەولێر، وە لێناگەڕیین کەس ئەو ئەمنیەتە تێکبدات".
ک. ر