عیراقی

ژمارەیەکی زۆر تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی زۆر تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڵاویکردەوە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و 7 هەزار و 456 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئایاری 2021 رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 31 هەزار پشکنینی نوێ بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 4 هەزار و 546 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون، هەروەها 7 هەزار و 456 تووشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەراندووە کە 453 تووشبووی لە پارێزگای سلێمانییە.

بەپێی بەیاننامەکە 38 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و 17 حاڵەت لە هەرێمی کوردستان بووە و 7 حاڵەت لە سلێمانی بووە و زۆرینە لە بەغدای پایتەخت بووە، بە گشتی رێژەی زۆرینەی ئامارەکان لە تووشبوون و گیانلەدەستدان لە پارێزگای بەغدایە.

 پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد