عیراقی

غالب محەمەد: حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت پرۆژە یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


غالب محەمەد: حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت پرۆژە یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پابەندییەکی لەگەڵ بەغدا پێوە دیارنییە و نایەوێت پرۆژە یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، داهاتی ئێستای هەرێم زۆر زۆرە و کۆتایی بە لێبڕینی مووچە دەهێنێت".
 
دکتۆر غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویست بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات و داهاتی ناوخۆ و نەوتی لەگەڵ بەغدا باس بکردایە، بەڵام تا ئێستا دروستنەکراوە، یاساکە تا مانگی 11ی ئەمساڵ بەکاردەهێنرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەست ئەم بابەتە پەک دەخات و نایەوێت جێبەجێبکرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "داهاتی ئێستای ناوخۆ و نەوتی هەرێمی کوردستان هێندە زۆربووە، دەبێت حکومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین مووچە بدات، تەنانەت بەبێ بودجەی عیراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکانی بەغدا نابێت و چاوەڕێی بودجەش دەکات و کۆتایی بە لێبڕین ناهێنێت، کە ئەمەش ستەمێکی گەورەیە لە میللەت دەکرێت".
 
هەفتەی رابردوو سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە هەمان پرس بە مەودا میدیای راگەیاند "تا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک رەوانەی بەغدا نەکات و پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ یەکلایی نەکاتەوە و میکانزمی رادەستکردنی داهات دیارینەکەن، بەغدا بودجە نانێرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان