کوردستانی
عەلی تەتەر: نابێت هیچ کەسێک لە ماڵ بێتە دەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا قەدەغەی هاتووچۆی گشتی بێت، پارێزگاری دهۆک پابەندی خۆی راگەیاند و هۆشداری دەدات هیچ کەسێک لە ماڵ نەیەتە دەرەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا روونیکردەوە "لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا سەرجەم شوێنە گشتییەکان دادەخرێت و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و نابێت هیچ کەسێک لە ماڵ بێتە دەرەوە".
عەلەی تەتەر یەکەم پارێزگارە پابەندی خۆی بە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ رابگەیەنێت و لە ئێستاوە ئامادەکاری پێویست ئەنجامبدات، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان باس لەوە دەکەن پابەندی بڕیارەکە نابن.
پ.ح
پ.ح
بیروڕا



