کوردستانی
دەست بەسەر یەک هەزار کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراودا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشی بازگەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر یەک هەزار کیلۆ گۆشتی هندی قەدەغەکراودا گرتووە، کە خاوەنەکەی مەبەستی بووە لە پارێزگای هەولێر ساغی بکاتەوە.
قایمقامییەتی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە رێگەی ئاسایشی بازگەکانەوە دەستیان بەسەر یەک هەزار کیلۆ گۆشتی هندیدا گرتووە کە قەدەغەکراو بووە، لە پارێزگای موسڵەوە هاوردەکراوە و خاوەنەکەی مەبەستی بووە لە پارێزگای هەولێر ساغی بکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە پاش ئەوەی زاندراوە گۆشتەکە رێگەپێنەدراوە و قەدەغەکراوە، سەرجەم گۆشتەکە لەناوبردراوە و خاوەکەشی دەستگیرکراوە و رێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر.
پ.ح
بیروڕا



