کوردستانی
ئەوقاف سەبارەت بە شەوانی قەدر بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەوانی قەدر ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بۆ شەوانی قەدر:
دەقی بڕیارەكان:
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی بۆ شەوانی قەدر:
دەقی بڕیارەكان:
یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر 12 شەو تا ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن.
دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەتر و نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت.
پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی.
شەشەم : لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێڕی و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران.
حەوتەم : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیاییەکان دەکەن.
ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن.
نۆيەم: ئەم رێنماییانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئاینیی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.
بیروڕا



