کوردستانی
گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە سلێمانییەوە گەشت بکەن بۆ تاران و لە تارانەوە بۆ سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 11ی ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن گەشت بکەن، بڕیارەکەش سنووردار نییە و دۆخی تەندروستی بڕیار لەسەر راگرتنەوەی گەشتەکان دەدات".
ماوەی شەش مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ گەشتێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ئەنجامنەدراوە.
بیروڕا



